ناوهڕۆك
مێژووی هزری ئابووری چییە؟
مەبەست لەمە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو پێشکەوتنەی بەسەر بیری (هزری) ئابووریدا هاتووە بە دۆزینەوە و دیاریکردنی ئەو یاسایانەی کە کار لە دیاردە ئابوورییەکان دەکەن، و هەروەها ئەو سیاسەتەش کە پێویستە پەیڕەو بکرێت، ئەو سیستەمە ئابووریەش کە کاری پێدەکرێت.
یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی زانستی ئابووری لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەی ڕێگا جیاجیاکانە کە دەکرێ کۆمەڵگەیەک وەڵامی پرسیارەکانی (کام، چۆن، بۆ، کوێ) بداتەوە. کۆمەڵگە جیاجیاکان و بەپێی (سیستەمە ئابووررییە هەڵبژێراوەکان) ڕێکخراون، زانستە ئابوورییەکان لێکۆڵینەوە لە بارەی میکانیزمە جیاجیاکان دەکات کە دەکرێ کۆمەڵگایەک بەکاریان بهێنێت بۆ دابەشکردنی دەرامەتە سنووردارەکانی.
سێ ڕێگای سەرەکی هەیە بۆ بەرهەمهێنان
- ڕێگای بەرهەمهێنانی سەرمایەداری.
- ڕێگای بەرهەمهێنانی سۆشیالیزمی.
- ڕێگای بەرهەمهێنانی تێکەڵاو.
ئەم ڕێگایانەش لەسەر چەند پێوەرێکی جیاواز دامەزراوە، کە ئەوانیش
١- خاوەندارێتی بنەماکانی بەرهەمهێنان.
٢- ڕۆڵی هێزەکانی کۆمەڵایەتی و دارایی لە بەرهەمهێنان.
٣- لە ڕووی دابەشکردنی کۆمەڵایەتی بەرهەمەوە.
لەم دواییەدا شێوازی دیکەی جۆراوجۆر لە ڕێگەی بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان و بە یەکترەوە بەستی لەسەر ئاستی وڵاتان سەری هەڵدا:
-گرنگەکانیان پڕۆژەی نێودەوڵەتی و یان فرە ڕەگەزەکانن. کەوا ڕێگای بەرهەمهێنانی سەرمایەداری (پڕۆژە فرە ڕەگەزەکان) سەرکەوتوو بوون لە دەستبەسەرداگرتنی جیهانی لەمیانەی جووڵەی سەرمایە دەرەکییەکان بە شێوەیەک بووە بە سیستەمی ئابووری پێنجەم کە ئەمەش جۆرێکی نوێ لە دابەش بونی کاری نێودەوڵەتی دەنوێنێ.